سه‌رۆك كۆمار سه‌ركۆنه‌ى به‌ئامانجگرتنى كاكه‌ییه‌كان له‌خانه‌قین ده‌كات

ناوخۆ
  • 14-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سه‌ركۆنه‌ى به‌ئامانجگرتنى كاكه‌ییه‌كانى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ كرد.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌تویتێكدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"جارێكى تر كه‌سوكارمان له‌كاكه‌ییه‌كانى خانه‌قین له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش ده‌كرێنه‌ ئامانج".
    وتیشى"ئه‌م گروپه‌ تاوانكارییه‌ هێِشتا مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر وڵاتمان،ئه‌مه‌یش واپێویست ده‌كات یه‌كرٍیز بین له‌پشتیوانى كردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌سوپا وپێشمه‌رگه‌ وحه‌شدى بۆ ڕیشه‌كێشكردنى تیرۆر.
    ڕایشیگه‌یاند"هاوخه‌مى خۆمان بۆ كه‌سوكارى قوربانیان ده‌ڕده‌بڕین ،وخوێنى پیرۆزى ڕۆڵه‌كانیان له‌یاد ناكه‌ین".