كه‌عبى له‌باره‌ى شایسته‌ داراییه‌كانى خاوه‌ن گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌ نووسراوێك ئاڕاسته‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وكاره‌با ده‌كات

ناوخۆ
  • 14-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى كاره‌با ودارایی كرد له‌باره‌ى شایسته‌ داراییه‌كانى خاوه‌ن گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى نووسراوێك ئاڕاسته‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى كاره‌با ودارایی كردووه‌ له‌باره‌ى دابینكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى نزیكه‌ى 100 فه‌رمانبه‌ر به‌شێوازى"گرێبه‌ست"و"كرێى ڕۆژانه‌" له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با". 
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ده‌قى نووسراوه‌كه‌ بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوبراو هاتووه‌" له‌كۆتایی ساڵى 2019 وه‌زاره‌تى كاره‌با نزیكه‌ى 100 فه‌رمانبه‌ر له‌خاوه‌ن گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌ له‌ده‌رچووان به‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانى خوێندن دامه‌زراندووه‌،سه‌ربارى نووسراوه‌كانى  ڕابردوومان له‌باره‌ى دابینكردنى شایسته‌ داراییه‌كانیان به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌بووه‌".
    كه‌عبى داواى له‌هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وكاره‌با كرد هۆكارى خه‌رج نه‌كردنى شایسته‌كانیان بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌6 مانگ ڕوون بكه‌نه‌وه‌ ولێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن  كه‌مته‌رخه‌م بوونه‌ به‌هه‌ده‌ردانى داهاتى ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ وخانه‌واده‌كانیان.