به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر زه‌وى وزارى ده‌وڵه‌ت وموڵكى تایبه‌ت كراوه،له‌گه‌ڵ گرفتى بنیاتنانى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌نێو شاره‌كان،ودانانى چاره‌سه‌رى خێرا بۆ ڕێگا گرتن له‌م بابه‌ته".
وتیشى"هه‌روه‌ها تاوتوێى ڕێوشوێنه‌كانى توندوتۆڵى وخۆپارێزى كراوه،له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانى پاراستن كه‌ده‌بێت لهباڵهخانه گشتى وتایبهتهكاندا دابین بكرێت،وپێویستى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى به شێوازێك ڕۆڵى هه‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كان له‌نێو باڵه‌خانه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"كۆبوونه‌وه‌كه باسى له‌ئه‌ركه‌كانى حكومه‌ت كردووه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پرۆپاكهندهكان كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانگه تیرۆرستییه‌كان وچه‌ند لایه‌نێكى تر بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت،به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پشێوى وتێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى وڵات ودانانى پلانى گونجاو بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه باسى له‌وه كرد "كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى ،دووركه‌وتنه‌وه لهههڵواسینى زانیارى سیاسى چه‌واشه‌كارى ،یان لێدوانه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وفه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت كه ڕێگه‌پێدرا نین له‌ڕێگاى ڕِاگهیاندنهكان یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،كه‌ڕۆڵى ده‌بێت لهچهواشهكردنى ڕاى گشتى.