به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه بەردەوامکردنی سەرکەوتنەکان پێویستی بە دەوڵەتی خاوەن سەروەرییە
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌تویتێكدا له‌هه‌ژمارى خۆى له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاند"یادی ئه‌و فتوا گه‌وره‌یه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ فیداكاری له‌پێناو نیشتمان له‌لایه مه‌رجه‌عی باڵا به‌ڕێز عه‌لی سیستانی "خوا سایه‌ی بپارێزێت" ده‌رچو، ئه‌و فتوایه‌ی كه هۆكاربو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو تواناكانی گه‌ل له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش،له‌م یاده‌دا قوربانیدان و تێكۆشانی هێزه ئه‌منیه‌كان له سوپا و حه‌شد و پێشمه‌رگه كه بون به‌داستانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستاندا به‌رز ده‌نرخێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێره‌دا ته‌واوكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كان داوای بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌توانامان لێده‌كات، ده‌وڵه‌تێك كه خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی بێت و تیایدا مافه‌كانی هاونیشتمانیان پارێزراو بن.