به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ورده‌كارى گه‌ڕى یه‌كه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێگاى بازنه‌ى ته‌له‌فزیۆنى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو بڵاوده‌كاته‌وه.
حارس حه‌سه‌ن ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباى ده‌ره‌وه له‌چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ى ڕوویدا نێوان هه‌ردوولا دانوستان نه‌بوو له‌سه‌ر بابه‌تێكى دیاریكراو به‌ڵكو ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان وپرسه جیاجیاكان"،ڕوونیشیكرده‌وه دانیشتنى یه‌كه‌مى گفتوگۆكه له‌سه‌ر ئاستى شاندێك بوو به‌سه‌رپه‌رشتى بریكارى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات ونوێنه‌رى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى دۆسییه‌كان".
حه‌سه‌ن وتیشى"هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى شانده‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى بواره‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى چوار چێوه‌ى ستراتیژى بووه له‌نێویشیاندا بوارى ئاسایشى وسیاسى وئابوورى وكلتوورى وته‌ندروستى"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆر ئاساییه نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كان باس له بۆچوونى خۆیان بكه‌ن له‌و بابه‌تانه‌ى پێیان وایه په‌یوه‌سته به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق-ئه‌مریكا وله‌بوارى شاره‌زایی خۆیان".
ئاماژه‌یشى دا"بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌م گفتوگۆیه تایبه‌ت ده‌بێت به‌بابه‌تى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق هه‌ڵه‌یه"،ڕوونیشیكرده‌وه"بوارى ئه‌منى یه‌كێكه له‌و بوارانه وبابه‌تى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وهاوكارى لۆجستى ومه‌شقپێكردن وپڕچه‌ككردن له‌خۆ ده‌گرێت".
حه‌سه‌ن ڕایشیگه‌یاند"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌وه دواى كۆتایی هاتنى كۆرۆنا ،ئه‌گه‌رى هه‌یه شاندێكى عێراقى سه‌ردانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات وڕه‌نگه له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆك وه‌زیران یان وه‌زیرى ده‌ره‌وه بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"گفتوگۆكان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان بۆ چاودێرى كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه".
چوارچێوه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى
حه‌سه‌ن ڕوونیكرده‌وه"دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌چوارچێوه‌ى سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى ده‌چووڵێت كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دیاریكراوه،یه‌كه‌م سه‌روه‌رى عێراق،دووه‌م به‌رژه‌وه‌ندى عێراق،وسێیه‌میش خواسته‌كان له‌به‌ستنى په‌یوه‌ندى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندووپاتیشیكرده‌وه"بابه‌ته‌كانى عێراق له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بوو ،وئه‌م بنه‌مایه به‌باشى ئاشكرا بوو له‌شێوازى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه،ودانپیادانانى ئه‌مریكا به‌سه‌روه‌رى عێراق ویه‌كڕیزى خاكه‌كه‌ى وبڕیاره‌كانى ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان،وبه‌رده‌وامیدان به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق،وڕاگواستن به‌ره‌و په‌یوه‌ندى ئه‌منى ئاسایی ،له‌سه‌ر بنه‌ماى ئامانجى هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ،چونكه بوونى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌عێراق ئامانجى سه‌ره‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بوو،وپاشان ڕاگواستن به‌ره‌و په‌یوه‌ندى ئه‌منى ئاسایی نێوان هه‌ردوو وڵات كه‌هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن چوار چێوه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان دابنێن له‌ڕێگاى مه‌شقپێكردن وپڕچه‌ككردن وپاڵپشتى ته‌كنه‌لۆژى وچه‌ند شتێكى تر".
وتیشى"گومانلێكردن به‌ته‌وه‌ره‌كانى عێراق به‌شێكى مه‌به‌ستى سیاسى له‌پشتێتى ،چونكه هه‌ندێك لایه‌ن تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوى له‌سروشتى ئه‌م گفتوگۆیه نه‌گه‌یشتوون،وپێیان وابوو گفتوگۆكان له‌ژوورى داخراو ده‌كرێن ،وتاوتوێ پرسه چاره‌نووسازه‌كان ده‌كرێن دوور له‌خواستى ده‌زگا ده‌ستوورییه عێراقییه‌كان،ئه‌مه‌یش ڕاست نییه"،
جه‌ختیشى كرده‌وه"ئه‌مانه نوێنه‌رى حكومه‌تى عێراقن وله‌سه‌ر بنه‌ماى نوێنه‌رایه‌تى وه‌زارى وده‌زگاكان دیاریكراون".
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش
ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه"لایه‌نى ئه‌مریكى نه‌رمى نواند وخوازیاربوو گفتوگۆكان سه‌ركه‌وێت،وهه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستى ئاشكرابوو له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌دوو چوارچێوه پشتى به‌ستووه، یه‌كه‌م ڕێككه‌وتننامه‌ى چوار چێوه‌ى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات، چوار چێوه‌ى دووه‌میش داواكارى حكومه‌تى عێراقى له‌ڕێگاى نامه‌كانى كه له‌عێراقه‌وه ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كرا بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م دوو چوار چێوه‌یه بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق ڕێكخست"،ڕوونیشیكرده‌وه"لایه‌نى ئه‌مریكى پابه‌نده به‌م دوور چوارچێوه‌یه،به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا ئه‌ركى تایبه‌تى وتاكه ڕاسپارده‌ى په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش ،وپرۆسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌رئه‌نجامێكى ئاساییه چونكه مه‌ترسى داعش سنووردار بووه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى داعش كۆنترۆڵكردنى خاكى عێراقى له‌ده‌ستداوه،بۆیه واپێویست ده‌كات به‌ره‌و قۆناغێكى تر‌ى هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌نگاو بنێن".
گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتنى عێراق
حه‌سه‌ن له‌درێژه‌ى قسه‌كانى دا ڕایگه‌یاند"هه‌ردوولا پابه‌ندن به‌ڕاگه‌یاندنى گفتوگۆى ستراتیژى ،چونكه هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له‌م گفتوگۆیه وبه‌رژه‌وه‌ندیشیان هه‌یه به‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕاگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنى حكومه‌تى عێراق وسیاسه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دابنرێت،كه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌دانانى سه‌رجه‌م داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه وهه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنى باش هه‌یه نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ى ئاسۆى هاوكارییه هاوبه‌شه‌كان له‌قۆناغى داهاتوودا".
ئاماژه‌یشى دا "گفتوگۆى ستراتیژى به‌رده‌وامه وچه‌ند دانیشتنێك له‌به‌غدا ساز ده‌كرێت به‌پێى ڕه‌وشه‌كه وپابه‌ندییه‌كان ،وله‌داهاتوویشدا ئاستى شاندى عێراقیش دیارى ده‌كرێت".