َکازمی: فەتوای مه‌رجعیه‌تى باڵا دژی تیرۆرستانى داعش عێراقی لە داڕوخان پاراست

ناوخۆ
  • 13-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەیادی شەش ساڵەی فەتوای سه‌ید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینى دژی چەکدارانی داعش رایگەیاند، فەتوای سه‌ید سیستانی دژی رێکخراوی داعش عێراقی لە پلانی رەشی تیرۆرستان و وداڕووخان پاراست
    کازمی لەپەیامێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئەمرۆ شەممە ئاماژەی بەوەکرد، سه‌ید سیستانی سروشتی تاوانکاری ئەو گروپەی ئاشکراکرد و بە فتواکەشی عێراقی لەوێرانکاری پاراست.
    لەپەیامەکەی کازمیدا هاتوە، شەش ساڵ بەرلەئێستا عێراقییەکان بەوپەڕی ئازایەتی دژی تیرۆرستان وەستانەوە بەجۆرێک کە جیهانیان سەرسامکرد و توانیان رەشەبای تیرۆر لەعێراقدا راگرن کە  رێکخراوی داعش رابەرایەتی دەکرد.
    وتیشی، زۆربەی وڵاتانی جیهان پێیانوابە عێراق ناتوانێت خۆی لەمەترسییەکانی ئەو رێکخراوە رزگار بکات کە زنجیرەیەک لە تاوانی کوشتن و جینۆسایدیان دژی خەڵکی عێراق ئەنجامدا، ژن و منداڵ و گەنج و بێتاوانیان کوشت، بەڵام دواجار عێراق سەرکەوت.