خشته‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت بۆ به‌غدا

ناوخۆ
  • 13-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌،ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لموحه‌مه‌د ئه‌لسوباح وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ به‌غدا.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لموحه‌مه‌د ئه‌لسوباح وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا،وبڕیاریشه‌ له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى چاوى بكه‌وێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران ،وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، وسه‌رۆك كۆمار،ووه‌زیرى ده‌ره‌وه‌".
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان وچۆنێتى به‌ره‌وپێشبردنیان وتاوتوێ كردنى ئاسته‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كان وڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان،وبه‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌ڵوێسته‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌پێویستى به‌پاڵپشتى هاوبه‌ش وهه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان".