ده‌سته‌ى گومركه‌كان زیاتر له‌ 6 ملیار دینار بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات دابین ده‌كات

ناوخۆ
  • 13-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى گشتى گومركه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند كۆى گشتى داهاته‌كانى كه‌به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌6ملیار و500ملیۆن دینار 
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ئابوورى وته‌ندروستى كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌،كارمه‌ندانى ده‌سته‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وبنكه‌ گومركییه‌كان به‌رده‌وامن له‌به‌شداریكردنى كارا له‌ئه‌ركه‌كانیان وبه‌جێ گه‌یاندنى به‌رزترین داهات به‌مه‌یش ملیاره‌ها دینار ڕۆژانه‌ بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات دابین ده‌كه‌ن".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى "ده‌سته‌كه‌ ڕۆڵى هه‌بوو له‌ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هه‌زاره‌ها بارهه‌ڵگرى ده‌رمان وكه‌ره‌سه‌ى پزیشكى وپێكهاته‌ى خۆراكى به‌درێژایی كات به‌شه‌و وڕۆژ وچاودێرى ڕاسته‌وخۆى كارگێرى باڵا له‌ده‌سته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى بابه‌ته‌ سه‌ره‌كی وخۆراكییه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌رمانى مرۆیی بۆ گه‌یشتنى به‌ده‌ستى به‌كاربه‌رى له‌سایه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌سته‌كه‌ به‌په‌رۆشه‌ بۆ بۆبه‌ده‌ستهێنانى داهاتى زۆر له‌پێناو پشتیوانى كردنى گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت وبه‌شداریكردن له‌ڕووبةرووبونةوةى قه‌یرانى دارایی كه‌ وڵات تیایدا تێپه‌ڕده‌بێت".