به‌غدا-اه‌ع- نه‌میر عه‌لى حه‌سوون
و:سۆما جاف
لیوا زوهێر خه‌فاجى به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،له‌ڕۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی سیسته‌مى تاك وجووت جێ به‌جێ ده‌كرێت.
خه‌فاجى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"سیسته‌مى تاك وجووت له‌ڕۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی به‌ته‌نها به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت"،روونیشیكرده‌وه"ئۆتۆمبێلى تاكى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى لهقهدهغهى هاتوچۆ ڕێگه‌پێدراون سیسته‌مى تاك وجووت به‌سه‌ریاندا جێ به جێ ناكرێت".
وتیشى"فهرمانگهكانى هاتوچۆ له‌ئێستادا له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئه‌ركه‌كانیان ده‌كه‌ن"، داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد كه‌نامه‌یان پێده‌گات سه‌ردانى وێبسایتى هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ڕایی كردن مامه‌ڵه‌كانیان".
جێى ئاماژه‌پێكردنه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ڕایگه‌یاند له‌سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی ده‌ستپێده‌كات ،وبهڵینیشى دا سزا توند دژى سه‌رپێچیكارانى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى په‌یڕه‌و بكات.
حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ڕاسپارده‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ئاماده‌كران ولهكۆبوونهوهى پێشووى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى نمایشكران،ڕه‌زامه‌ندى دهڕبرا له‌باره‌ى جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی له‌سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه".
وتیشى"قه‌ده‌غه‌كه له‌كاژێر پێنجى به‌ره‌به‌یانى تاوه‌كو كاژیّر شه‌شى ئێواره هه‌ڵده‌گیرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕاسپارده‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كان ده‌كه‌ن كهڕێگرى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه ده‌كات،به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانى ماسكى پزیشكى