به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه،به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك بریكار به‌شێك لهجومگهكانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"غانمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ودیدارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى فیرقه‌كه وژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى پێكهاته‌كانى،دووپاتیكرده‌وه،ئه‌م فیرقه‌یه خاوه‌ن قاره‌مانێتییه‌كى زۆره له‌جه‌نگه‌كاندا وقوربانى زۆرى داوه"،ئاماژه‌یشى دا "كارمه‌ندانى پۆلیس پیاوانى یاسان وده‌بێت خۆیان به‌یاسا پڕچه‌ك بكه‌ن.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"غانمى گوێگرتووه لهكورتهیهك له‌باره‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌ى فیرقه‌كه جێ به‌جێ ده‌كات وهه‌روه‌ها گفتوگۆى كردووه له‌باره‌ى ئاسته‌نگى وده‌سكه‌وت وبۆچوون وئامانجه‌كان"،جه‌ختیشى كردۆته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌فتارى باش له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان وگرنگى بایه‌خدان بهخانهوادهى شه‌هیدان وبرینداران".