شێخ خه‌زعه‌لى: حه‌شدى شه‌عبى پارێزه‌رى ئاسایشى عێراقییه‌كانه‌ وڕێگاى پاراستنى یه‌كڕیزیانه‌

  • 13-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ حه‌شدى شه‌عبى پارێزبه‌ندى ئارامى عێراقییه‌كانه‌ وڕێگاى پاراستنى یه‌كڕیزیانه‌.
    شێخ خه‌زعه‌لى له‌وتارێكیدا به‌بۆنه‌ى شه‌شه‌مین ساڵیادى ڕاگه‌یاندنى فه‌تواى جیهادى كیفائى ودامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبى،ڕایگه‌یاند"داعش كه‌ده‌ڵێن شكست نابێت وناشكێته‌وه‌ ونادۆڕى،پاڵه‌وانانى عێراق ڕووبه‌رووى بوونه‌وه‌ ،كاتێك حه‌شدى شه‌عبى ڕووبه‌رووى بووه‌وه‌ ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ وله‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه‌ سوپاى عێراق، وروحیه‌تى شه‌ڕكردن ووره‌ى به‌رزى بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ببێته‌ به‌شێك له‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌،وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى عێراق داستانێكى ئه‌فسانه‌یی تۆمار بكه‌ن كه‌شایسته‌یه‌ به‌ئاوى زێڕ زیندووبكرێته‌وه‌،چونكه‌ له‌سایه‌یدا عێراق توانى به‌سه‌ر هه‌موو پیلانگیرییه‌كان سه‌ركه‌وێت".
    وتیشى"ئه‌م یاده‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌،یادى فه‌تواى نه‌مرى مه‌رجعیه‌تى ئاینى ویادى دامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبیش ،وعێراق له‌سایه‌ى ئارامى وسه‌قامگیرى دایه‌ به‌هێز وبازووى قوربانیدانى خوێنى قاره‌مانان له‌شه‌هیدان وبرینداران كه‌بوونه‌ سمبولى شكۆ وشانازى ،له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت برایانى جه‌نگاوه‌رانمان له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌له‌ئێستادا له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ چه‌ك هه‌ڵده‌گرن".