بابل-اه‌ع-ئه‌حمه‌د جهنجون
و:سۆما جاف
دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی ڕێوشوێنى خۆپارێزى توند ده‌گرێته به‌ر.
ته‌میمى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى له‌میان سه‌ردانێكى بۆ پارێزگاى بابل رایگه‌یاند:"قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌كاژێر شه‌شى ئێواره تاوه‌كو پێنجى به‌ره‌به‌یانى ده‌سپێده‌كات ،له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى خۆپارێزى گشتى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌به‌شدارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان"،جه‌ختیشى كرده‌وه"ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى توند ده‌بێت بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه".
وتیشى"ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا گیراوه‌ته به‌ر هاوشێوه‌ى ڕاسپارده‌كانى ته‌ندروستى جیهانییه"، ئاماژه‌یشى دا"پرۆتۆكۆلاتهكانى چاره‌سه‌ركردن كه له‌ئه‌مڕۆدا به‌كارده‌هێنرێت تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتوو بوونه لهكۆنترۆڵكردنى ئه‌م ڤایرۆسه".
ته‌میمى وتیشى"پلانى ڕاسته‌قینه له‌ئارادایه بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى بابل له‌میان پاڵپشتى كردنى پارێزگاكه بهكهرهسهى پزیشكى وبوودجهى دارایی"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌سه‌ركردۆته‌وه كه‌له‌لایه‌ن شانه‌ى قه‌یرانه‌كان وفهرمانگهى ته‌ندروستى بابل بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا گیراونه‌ته به‌ر له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى پارێزگاكه ودابینكردنى ده‌رمان وكهرهسهى پزیشكى تایبه‌ت".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاودێرى ژماره‌ى كێشه وگرفتى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام سادق (نه‌خۆشخانه‌ى توركى) كردووه له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به‌كێشه وگرفتى ژێرخانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه"،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كان له‌م باره‌یه‌وه ده‌گرێته به‌ر".