شه‌ش تیرۆرست وتاوانبارێكى داواكراو به‌بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 13-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مه‌فره‌زه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ شه‌ش تیرۆرستى داواكراویان به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆر ده‌ستگیركرد به‌تاوانى ئه‌ندامبوونیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دوو تیرۆرست له‌ به‌ناوى "ویلایه‌تى دیجله‌"چالاكی تیرۆرستیان كردووه‌ وله‌چه‌ند كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان به‌شداریان كردووه‌،وسێیه‌م تیرۆرست له‌ به‌ناوى"تیمى زات سه‌وارى"چالاكى تیرۆرستى كردووه‌ وناسراوه‌ به‌"ئه‌بو سومه‌یه‌"وچواره‌م تیرۆرستیش له‌سه‌ربازگه‌ گشتییه‌كان"بیانییه‌كان"چالاكى تیرۆرستى كردووه‌ وناسراوه‌ به‌"ئه‌بو موسا"وپێنجه‌مین تیرۆرست له‌به‌ناوى"لیواى خالید بن وه‌لید"چالاكى تیرۆرستى كردووه‌ وناسراوه‌ به‌"ئه‌بو ئیسلام"ودوا تیرۆرستیش له‌به‌ناوى"كه‌تیبه‌ى فورسانى حه‌رب"چالاكى تیرۆرستى كردووه‌ وناسراوه‌ به‌"ئه‌بو هومام".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تاوانبارێكی داواكراویش به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 28/مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیراوه‌،وته‌ى سه‌رجه‌میان تۆماركراوه‌ وتیرۆرستانیش ڕه‌وانه‌ى دادگا كران وتاوانباره‌كه‌یش ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرا".