ته‌ندروستى: سبه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی ده‌ستیپێده‌كات وسه‌رپێچیكارانیش سزا ده‌درێن

ناوخۆ
  • 13-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ڕایگه‌یاند له‌سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی ده‌ستپێده‌كات ،وبه‌ڵینیشى دا سزا توند دژى سه‌رپێچیكارانى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى په‌یڕه‌و بكات.
    حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ڕاسپارده‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ئاماده‌كران وله‌كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى نمایشكران،ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبرا له‌باره‌ى جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی له‌سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه‌".
    وتیشى"قه‌ده‌غه‌كه‌ له‌كاژێر پێنجى به‌ره‌به‌یانى تاوه‌كو كاژیّر شه‌شى ئێواره‌ هه‌ڵده‌گیرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕاسپارده‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ڕێگرى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌كات،به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانى ماسكى پزیشكى
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ سزاى دارایی وسزاى توندى ولێپرسینه‌وه‌ى یاسایی ده‌سه‌پێندرێت دژى هه‌ر كه‌سێك ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان پێشێل بكات،به‌تایبه‌ت گردبوونه‌وه‌كان به‌پێى مادده‌ى 368 له‌یاساى سزادانى ژماره‌ (111) ساڵى 1969 ".