به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پرسه وسه‌ره‌خۆشى له‌ناوه‌ندى وه‌رزشى عێراق وخانه‌واده‌ى تۆپى پێ كرد به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی ڕاهێنه‌رى عێراقى"عه‌لى هادى" یاریزانى پێشووى نێوده‌وڵه‌تى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه" كه‌عبى سه‌ره‌خشى له‌خانه‌واده‌ى وه‌رزشى عێراقى وخانه‌واده‌ى تۆپى پێ كردووه،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی ڕاهێنه‌رى عێراق"عه‌لى هادى"یاریزانى پێشووى نێوده‌وڵه‌تى"، كه‌پێش چه‌ند ڕۆژێك دواى تێكچوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌هۆى توشبوونى به‌په‌تاى كۆرۆنا گیانى سپارد".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه‌عبى سه‌ره‌خۆشى وهاوخه‌مى خۆى بۆ كه‌سوكارى كۆچكردوو ودۆست وهاوه‌ڵه‌كانى له‌گۆڕه‌پان ویاریگاكانى تۆپى پێ ده‌ڕبڕیوه،داوایشى له‌خواى گه‌وره كرد به‌به‌هشتى به‌رین روحى شاد بكات وسه‌بوورى بداته كه‌سوكاره‌كه‌ى ،كۆچكردنى ڕاهێنه‌رى ماندوونه‌ناس(عه‌لى هادى) به‌خه‌ساره‌تێكى گه‌وره وچه‌رگبڕ بۆ ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان ناویبرد