ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌: سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدانه‌كان

ناوخۆ
  • 12-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌سڕه‌ -اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى بۆ ئۆتۆمبێل وتاكه‌كان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدانه‌كان له‌پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند.
    عه‌قید سائر عیسا وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 100 له‌ته‌واوى پارێزگاكه‌ جێ به‌جێ كراوه‌،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدراوه‌كان له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.
    وتیشى،ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕێگاگرتنه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به‌تایبه‌ت دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان له‌سه‌رانسه‌رى وڵات وبه‌سڕه‌ به‌تایبه‌تى،ڕوونیشیكرده‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕێنمایی داوه‌ به‌داخستنى شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان وچواڕریانه‌كان تا كاتێكى تر.
    ئاماژه‌یشى دا هێزێكى زۆرى ئه‌منى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ پێویسته‌كان دژى سه‌رپێچیكاران ده‌گرنه‌ به‌ر .