هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 112 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای توشبوان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 112 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكران.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان 78 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانی، 20 كه‌سیان له پارێزگای ھه‌ولێر، 14 كه‌سیشیان له پارێزگای دهۆكن.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ له هه‌رێمی كوردستان دو هه‌زار و چوار توشبوه، له‌نێویاندا 38 مردن هه‌یه و 559 نه‌خۆش چاكبوه‌ته‌وه، ئێستاش هه‌زار و 297 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.