شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ورده‌كارى توشبووانى نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ناوخۆ
  • 12-06-2020, 00:00
  • +A -A

    سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع

     
    شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ورده‌كارى توشبووانى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند.
    جه‌مال عكاب وته‌بێژى فه‌رمى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند "28توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین تۆماركراوه‌".
    وتیشى"توشبووه‌كانى به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكراون:16 له‌شارۆچكه‌ى به‌له‌دو8 له‌شارۆچكه‌ى دووزخورماتو و3 شارۆچكه‌ى زلوعیه‌ ویه‌ك توشبوو له‌سامه‌ڕا".
    ئاماژه‌یشى دا" زۆربه‌ى توشبووان خه‌ڵكى ئاسایین وپزیشكێكیش له‌شارۆچكه‌ى به‌له‌د تێدایه‌".
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مرۆ هه‌ینى،1095 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا و300 حاڵه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى له‌عێراق ڕاگه‌یاند.