مالیكى: دەوڵەتى یاسا له‌ ئێستادا پشتیوانى حکومەتى كازمى دەکات ونایه‌وێت بژاردەى ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێریت

  • 12-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتیكرده‌وه‌ دەوڵەتى یاسا پشتیوانى حکومەت دەکات ئەگەر بە ئاڕاستەى ئه‌رێنى هەنگاو بنێت، ونایه‌وێت بژاردەى ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرێت".   
    مالیكى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌ ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌شدارى له‌حكومه‌ت نه‌كردووه‌ وده‌نگیشى له‌سه‌ر نه‌داوه‌ به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ به‌وه‌ى پشتیوانى حكومه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌رێنى ودروست هه‌نگاو بنێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ به‌شێوازێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ پرسه‌ سه‌ره‌كى وبنه‌ڕه‌تییه‌كان كه‌په‌یوه‌ستن به‌سه‌روه‌رى عێراق وپاراستنى بزووتنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كان وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان".
     مالیكى وتیشى"شاندێكى ده‌وڵه‌تى یاسا چاوى كه‌وت به‌سه‌رۆك وه‌زیران وبۆچوونى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى به‌ڕیوبردنى ده‌وڵه‌تیان بۆ خسته‌ڕوو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تاوه‌كو ئێستا پشتیوانى حكومه‌ت ده‌كات ونایه‌وێت بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرێت".
    ڕایشیگه‌یاند"هه‌ندێك كه‌س پێش وپاش پێكهێنانى حكومه‌ت داواى پشتیوانیان كرد بۆ ڕووخاندنى ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ڕێگاى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ،به‌ڵام من ئه‌وه‌م ڕه‌تكرده‌وه‌ وپێم وتن ده‌رفه‌تێك به‌حكومه‌ت بده‌ن با هه‌نگاوه‌كانى ببینین ئه‌و كات ڕێگاى دروست هه‌لده‌بژێرین بۆ ئۆپۆزیسۆن بوون نه‌ك جارێكى تر گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ شه‌ڕ وسووتان وته‌قینه‌وه‌ وكووشتن وبرینداركردن وچوون به‌ئاڕاسته‌ى كار تێكده‌ران ،پێم وتن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توانى ببووژێته‌وه‌ ئێمه‌ پاڵپشتى ده‌كه‌ین".
     سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌ت هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه‌ وقه‌یرانى گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌مدایه‌ له‌كۆرۆنا تاوه‌كو قه‌یرانى دارایی ودابه‌زینى نرخى نه‌وت وتیرۆر،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو" حكومه‌ت ناتوانێت به‌رگه‌ى په‌رچه‌كدار بگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و چینى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان بكرێنه‌ ئامانج ".
    مالیكى باس ئه‌وه‌یش كرد"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وێت مووچه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ ده‌بێت ته‌نها خاوه‌ن پڵه‌ باڵاكان بگرێته‌وه‌ ونابێت كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ مووچه‌ى شه‌هیدان وزیندانیان وهه‌ژاران بگرێته‌وه‌"،ئاماژه‌یشى دا"كازمى جه‌ختى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌مووچه‌ى ملیۆن وملیۆن نیو به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرن ده‌گرێته‌وه‌".
    باسى لەوەشکردووە،" لێبڕینى موچەى فەرمانبەران بەو شێوەیەى باسکراوە بودجە رزگارناکات، داواشى لە کازمى کرد دەستکارى موچەى زیندانییەکان و کەسوکارى سەهیدان و رەفحا و چەند چینێکى دیکە نەکات، تەنانەت ئەگەر ناچار بوو قەرز بکات بۆ دابینکردنى موچە لەپێناو ئەوەى سیستەمى سیاسی بمێنێتەوە نەهەژێت".