بوونى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ده‌روازه‌ فیدڕاڵییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى ڕه‌تكرایه‌وه‌

ناوخۆ
  • 12-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بوونى هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ده‌روازه‌ فیدڕاڵییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ڕه‌تكرده‌وه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌په‌یجى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانى"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر گه‌یشته‌ هه‌رێم یان له‌ده‌روازه‌ فیدراڵییه‌كاندان هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌ ودووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".