به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،ئه‌و داهاتانه‌ى له‌ده‌روازه‌ى تڕێبیلى سنوورى به‌ده‌ستهاتووه گه‌یشتۆته زیاتر له(31) ملیار دینارى عێراقى.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"كۆى گشتى ئه‌و داهاتانه‌ى به‌ده‌ستهاتووه له‌ماوه‌ى 1ى ئایار ڕابردوو تاوه‌كو 11ى ئه‌م مانگه گه‌یشتۆته(31,272,388,000) سى ویه‌ك ملیار ودووسه‌د وحه‌فتاودوو ملیۆن وسێسه‌د وهه‌شتاوهه‌شت هه‌زار دینارى عێراقى له‌به‌هاى داهاتى گومرك وباج كه‌له‌جموجۆڵى بازرگانى له‌ده‌روازه‌ى سنوورى تڕێبیل كه‌ده‌كه‌وێته پارێزگاى ئه‌نبار به‌ده‌ستهاتووه".
وتیشى"ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌رئه‌نجامى هاوكارى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانن سه‌ربارى بڕیارى نه‌هێشتنى باجى گومركى به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ى خۆراك وته‌ندروستى وكشتوكاڵى".له‌هه‌مان كاتدا ستایشى توندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان كرد كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان گیراوه‌ته به‌ر له‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى ووردبینى وبه‌دواداچوون ئه‌منى ،له‌گه‌مارۆدانى گه‌نده‌ڵكاران و‌قاچاخچییه‌كان وڕێگاگرتن له‌سه‌رپێچیكردنه سه‌ر سامانى گشتى".
باسى ئه‌وه‌یشى كرد "ده‌سته‌كه پلانى گونجاوى داناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاتى جۆراوجۆر وبه‌رز بۆ ئه‌وه‌ى بوودجه‌ى فیدڕاڵى پته‌وتر بكات له‌سایه‌ى قه‌یرانى ئابوورى ودارایی كه‌به‌رۆكى عێراقى گرتۆته‌وه