به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،ئه‌و داهاتانه‌ى له‌ده‌روازه‌ى به‌نده‌ره‌كانى ئوم قه‌سڕ به‌ده‌ستهاتووه گه‌یشتۆته زیاتر له(65)ملیار دینارى عێراقى.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،دووپاتیكرده‌وه "كۆى گشتى ئه‌و داهاتانه‌ى به‌ده‌ستهاتووه له‌ماوه‌ى 1ى ئایار تاوه‌كو 11 ئه‌م مانگه گه‌یشتۆته(65,840,172,000) ته‌نها شه‌ست وپێنج ملیار دینار وچل وملیۆن ودووسه‌د وحه‌فتا دوو هه‌زار دینارى عێراقى،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م پاره‌یه له‌به‌هاى داهاته‌كانى گومرك وباج وجموجۆڵى بازرگانى له‌ده‌روازه‌ى به‌نده‌ره‌كانى ئوم قه‌سرى ده‌ریاوانى به‌ده‌ستهاتووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌رئه‌نجامى هاوكارى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى به‌نده‌ره‌كه‌یه سه‌ربارى بڕیارى نه‌هێشتنى باجى گومركى بۆ سه‌ر كه‌ره‌سه خۆراك وته‌ندروستى وكشتوكاڵى"،له‌هه‌مان كاتدا ستایشى توندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان كرد كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان گیراوه‌ته به‌ر له‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى ووردبینى وبه‌دواداچوون ئه‌منى ،له‌گه‌مارۆدانى گه‌نده‌ڵكاران و‌قاچاخچییه‌كان وڕێگاگرتن له‌سه‌رپێچیكردنه سه‌ر سامانى گشتى".
باسى ئه‌وه‌یشى كرد "ده‌سته‌كه پلانى گونجاوى داناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاتى جۆراوجۆر وبه‌رز بۆ ئه‌وه‌ى بوودجه‌ى فیدڕاڵى پته‌وتر بكات له‌سایه‌ى قه‌یرانى ئابوورى ودارایی كه‌به‌رۆكى عێراقى گرتۆته‌وه".