به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رایگه‌یاند، 108 هاوڵاتی عێراقی كه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له میسر گیریانخواردبو، له‌گه‌شتێكی تایبه‌تدا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره.
ناسڕ حسێن به‌نده‌ر شبلی وه‌زیری گواستنه‌وه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ، رایگه‌یاندوه، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له میسر، توانرا ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه باسیان له‌خراپی دۆخی گوزه‌رانیان له میسر كردبو.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌رێگه‌ی گه‌شتێكی تایبه‌تی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره‌وه 108 هاوڵاتی عێراقیان له میسره‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه عێراق كه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گیریانخواردبو.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆده‌كرێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌و بۆماوه‌ی 14 رۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێریه‌وه.