ده‌سته‌ى خانه‌نشینى: له‌سه‌دا 99ى مووچه‌ بڕێندراوه‌كانى خانه‌نشینان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌

ناوخۆ
  • 12-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌دا 99ى مووچه‌ بڕێندراوه‌كانى خانه‌نشینان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بڵاویكرده‌وه‌"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ بانك وكۆمپانیاكانى خه‌رجكردنى ئه‌لیكترۆنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 99ى مووچه‌ى برێندراوه‌كانى خانه‌نشینان ته‌واوكردووه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ته‌نها ژماره‌یه‌كى كه‌م ماوه‌ته‌وه‌ كه‌مووچه‌ برێندراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى داهاتوو ده‌درێته‌وه‌ به‌شێوازێكى ئه‌لیكترۆنى ئه‌م هه‌نگاوه‌یش پێویست ناكات هاوڵاتیان سه‌ردانى دیوانى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى یان لقه‌كانى له‌پارێزگاكان بكات".
    ده‌سته‌كه‌ داوایشى كرد"سه‌ردانیكه‌ران داتاى خانه‌نشینى نوێ بكه‌نه‌وه‌ له‌میان فۆنه‌كانیان بۆ به‌كه‌مى سه‌ردان بكه‌ن به‌هۆى به‌ڵاى كۆرۆنا"