به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و ئامارانه‌ى له‌باره‌ى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆناوه بۆ ئه‌مڕۆ بڵاوكرابێته‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لهِاگهیهندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"خشته‌ى ڕۆژانه‌ى توشبووان ته‌نها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپهیجه فه‌رمییه‌كان وشانه‌ى ڕاگه‌یاندنى حكومى بڵاوده‌كرێته‌وه".
وتیشى"لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه به‌لێپرسینه‌وه له‌و لایه‌نانه‌ى هه‌واڵى درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشى ته‌ندروستى ده‌كات".