به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى ستراتیژى له11/6/2020، بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌یش ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به‌پشت به‌ستن به‌ڕێككه‌وتننامه‌ى چوار چێوه‌ى ستراتیژى ساڵى 2008 له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى دۆستانه‌یی وهاوكارى واژۆكراوى نێوان كۆمارى عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،دانوستانه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى له‌ڕێگاى كۆبوونه‌وه‌كانى بازنه‌ى ڤیدیۆى داخراو نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێكرد ،له‌ڕێگاى نوێنه‌ران به‌ڕێز عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا برێكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ك نوێنه‌رى كۆمارى عێراق وبه‌ڕێز دەیڤد هەیڵ بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان وه‌ك نوێنه‌رى حكومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.ته‌وه‌رى گفتوگۆكان باسیان له‌بواره‌كانى ئاسایش،وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وئابوورى،ووزه،ودۆسییه سیاسییه‌كان،وپه‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ى له‌ڕێككه‌وتننامه‌ى چوار چێوه‌ى ستراتیژى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه،له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه له‌ئاڵوگۆڕى یاداشتننامه دیبلۆماسییه‌كان وبروسكه‌كانى كۆمارى عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى
نێوده‌وڵه‌تى ژماره (S/2014/440) كه له‌به‌روارى 25/6/2014 نێردراوه،وهه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دیكه كه‌ژماره‌ى(S/2014/691) وله‌به‌روارى 20ى ئه‌یلوولى 2014 له‌سه‌ر یه‌ك نێردراوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ر له‌نوێ جه‌ختده‌كاته‌وه له‌ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق ویه‌كڕیزى خاكه‌كه‌ى وبڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان وجێ به‌جێ كارى عێراقیه‌وه ده‌ركراوه.
سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به‌ئابوورى ووزه‌دا، هه‌ردوولا دركیان به‌ئاسته‌نگییه گه‌وره‌كان نا كه‌ڕووبه‌رووى عێراق بۆته‌وه له‌سایه‌ى هه‌ردوو قه‌یرانى په‌تاى كۆڤید-19،ودابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت،وپێویستى عێراق به‌گرتنه‌به‌رى چاكسازى ئابوورى بنچینه‌یی،له‌ڕه‌وانه‌گه‌یه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێ پاڵپشتى كردنى عێراق كرد له‌ڕێگاى راوێژكارانى ئابوورى بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كاربكه‌ن ،بۆ هاریكاریكردن له‌پته‌وكردنى ئاستى پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌ركى چاكسازى حكومه‌تى عێراقى،له‌نێویشیاندا پێشكه‌شكردنى پشتیوانى له‌لایه‌ن ده‌زگا داراییه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بابه‌تى پلانى ڕاشكاوه بۆ داڕشتنى چاكسازى ئابوورى بنچینه‌یی،هه‌ردوو حكومه‌تیش تاوتوێى پرۆژه ئه‌گه‌ره‌كانى وه‌به‌رهێنانیان كرد كه‌كۆمپانیا ئه‌مریكییه جیهانییه‌كان له‌سێكته‌رى وزه وسێكته‌ره‌كانى تر تیایدا به‌شدارن ،به‌مه‌رجێك ڕه‌وشى كاركردن تیایدا له‌بار بێت.
سه‌باره‌ت به‌لایه‌نى سیاسى ،ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانى خۆى بۆ كۆمارى عێراق ده‌ڕبڕى ،نه‌ك ته‌نها له‌میان هاوكارى دوولایه‌نى پته‌و له‌سه‌ر ئاستى ئاسایشى وئابوورى،به‌ڵكو له‌میان پاڵپشتى كردنى عێراق وحكومه‌تى نوێ‌دا،له‌ڕووه‌وه هه‌ردوو وڵات جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى هاریكاریكردنى عێراق له‌جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى حكومى وچاكسازى به‌شێوازێك كه‌خواسته‌كانى گه‌لى عێراق به‌دى بهێنێت، له‌نێویشیاندا به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى مرۆیی ،وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى ،ودووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات ،وڕێكخستنى هه‌ڵبژاردنى ئازاد ودادپه‌روه‌ر وبێگه‌رد،ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه به‌هاوكارى هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتى كردنى ئاماده‌كارییه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،وئه‌ركى پاڵپشتى كردنى سه‌روه‌رى یاسا ،ومافى مرۆڤ ،وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان وئاسانكارى پرۆسه‌ى تێكه‌ڵكردنیان،به‌تایبه‌ت كه‌میینه‌كان له‌كۆمه‌ڵگاى عێراق كه‌ڕووبه‌رووى جینۆساید كۆمه‌ڵكووژى بوونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش
لەبارەی پەیوەندییە ئەمنییەکانەوە، هەردوو وڵات لەژێر ڕۆشنایی بەرەوپێشچوونە گرنگەکان بە ئاڕاستەی لەناوبردنی هەڕەشەی داعش، بڕیاریاندا لە مانگەکانی داهاتوودا ئەمریکا بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق و بارودۆخی ئەو هێزانەی دەمێننەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق تاوتوێ بکرێت، لەکاتێکدا هەردوو وڵات چاویان لەسەر پەرەدانە بە پەیوەندیی دووقۆڵیی ئەمنی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی بەهێزی دوولایەنە. ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە هەوڵ بۆ ئەوە نادات و داواش ناکات بنکەی هەمیشەیی هەبێت یان بۆ هەمیشە لە عێراق بمێنێتەوە، وەک پێشتریش لە گفتوگۆکانی ساڵی 2008 ڕێککەوتن کراوە لەسەر جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دوولایەنە. حکوومەتی عێراق پابەندی خۆی نیشاندا بە پارێزگاریکردن لە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەو هاوەڵە عێراقییانەی میواندارییان لێدەکەن، بەجۆرێک یەکبگرێتەوە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخستنەکان بۆ ئامادەیی ئەو هێزانە و بەشێوەیەک کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.
لەبارەی پەیوەندییە کەلتوورییەکانەوە، هەردوو حکوومەت گفتوگۆیان کرد لەسەر پلانەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەرشیڤە گرنگە سیاسییەکان بۆ حکوومەتی عێراق و هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی توانای زانکۆکانی عێراق. هەردوولا گفتوگۆشیان کرد لەسەر پلانەکان بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەواری و دەستکردەکان، لەگەڵ ئەرشیڤەکانی حزبی بەعس بۆ عێراق.
هەردوولا جه‌ختیان کردەوە لەسەر گرنگیی پەیوەندیی ستراتیجی و ویستیان بۆ گرتنەبەری هەنگاوی بەجێ بۆ بەهێزترکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە. حکوومەتی ئەمریکا پێشوازیکرد لە هەلی دووبارە هاوبەشێتی و بەهێزکردنی ئەو هاوبەشێتییە لەگەڵ عێراق لەکاتێکدا سەرۆک وەزیران له ئیدارەکەی دەستبەکار بووە. هەردوو حکوومەت چاویان لەسەر گفتوگۆی قووڵە لەسەر بابەتە یادداشتکراوەکان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی بۆ گفتوگۆی ستراتیجی لە واشنتن دی. سی. کە ڕەنگە لە مانگی تەمموز سازبدرێت.