به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار، له‌میان پێشوازیکردنى لە حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوار،جه‌ختى له پێویستی کۆمەک و پشتیوانیکردنی بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکانى كرده‌وه
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوار.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، دووپاتیکردەوە کە رواڵەتى کەلتورى و شارستانی عێراق بە تۆمارێکی مێژویی راستەقینەی پێگەی وڵات دادەنرێت، لە نێو شارستانییە رەسەنەکاندا، هەروەها ئاماژەیکرد بە پێویستی کۆمەک و پشتیوانیکردنی بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکان بۆ هاوبەشیکردن لە گێڕانەوەی عێراق بۆ گەڕانەوەی بە رۆڵی هەمیشەیی خۆی لە دەوڵەمەندکردنی بزوتنەوەی رۆشنبیری لە سەر ئاستی ناوچەکەو جیهاندا.
لەلای خۆیەوە وەزیری رۆشنبیری، پلانەکانی داهاتووی وەزارەتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شوێنە مێژوویی و کەلتورییەکان و هەوڵەکانى بە گرنگیدان بە بزوتنەوەی رۆشنبیری و هونەری خستە روو، کە دەبنە فاکتەرێکی گرنگ بۆ پەرەپێدان و گەشەکردن لە وڵات‌دا.