ته‌ندروستى توشبوونى فه‌ییاز به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 11-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە توشبونی فالح فەییاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى  بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
    لە راگەیەندراوەكەی تەندروستیدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،هاتوە "ئەوەی لەبارەی توشبونی فالح فه‌یسه‌ڵ فه‌هه‌د فەییاز بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوەتەوە، نوسراوێكی ساختەیە و دورە لە راستییەوە".
    ئاماژە بەوەشمراوە "ئەو نوسراوە ساختەیە لەلایەن وەزارەتەكەمانەوە بەدواداچونی بۆ دەكرێت و ئەنجامدەرەكەشی بە سزا دەگەیەندرێت بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی نوسراوی ساختە و هەوڵدان بۆ دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تەندروستی وڵات".
    باس لەوەشكراوە، ئەو كارە دڵەڕاوكێ لەنێو هاوڵاتیاندا دروستدەكات و دەبێتە هۆی دروستبونی گومان لە راستگۆیی وەزارەتی تەندروستی و توانستە پزیشكیی و تەندروستییەكانی، لەگەڵ تاقیگەكانی كە بەدرێژایی شەو و رۆژ كاردەكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی جیاواز بۆ نەخۆش و توشبوان و گومانلێكراوانی توشبون بە  پەتای كۆرۆنا
    هاوكات وەزارەتەكە داوای لە هاونیشتیمانیان كردوە، ئەو جۆرە دەنگۆ و نوسراوە ناڕاستانە بڵاونەكەنەوە و تەنها پشت بە راگەیەندراو و زانیارییە فەرمییەكان ببەستن كە لە وەزارەتەوە رادەگەیەندرێت.
    جەختیشیكردوەتەوە، بەتەواوی زانیاری و وردەكارییەكانەوە، چالاكی و داتاكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێگە فەرمییەكانیانەوە بڵاودەكەنەوە.