به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتیمانى رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردوه به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له موچه‌ی هه‌ر خانه‌نشینێك بڕدراوه و خراوه‌ته‌وه سه‌ر كردی كارته‌كانیان.
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،وچاودێرى وردى ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ساعدی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتیمانى ده‌ستیانكردوه به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له مووچه‌ی خانه‌نشینان بڕێدرابو، راسته‌وخۆش پاره بڕدراوه‌كه خراوه‌ته‌وه سه‌ر كریدی كارته‌كانیان وده‌توانن سبه‌ى سه‌ردانى ده‌روازه‌كانى خه‌رجكردن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.