حه‌لبوسى ستایشى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌باره‌ى كۆرۆنا ده‌كات

ناوخۆ
  • 11-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ستایشى ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كرد.
    شاكر حامد وته‌بێژى سه‌رۆك په‌رله‌مان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)، ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ستایشى ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق كردووه‌ وبه‌گرتنه‌ ئه‌ستۆى به‌رپرسیارێتى گشتى له‌دروستكردنى هۆشیارى باڵا وپێشكه‌وتووى ته‌ندروستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى په‌تایی ناویبردووه‌،چونكه‌ له‌گه‌وره‌ترین ده‌زگاى ڕایگه‌یاندنى عێراقى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
    حامد وتیشى"ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى حكومى له‌میان لیژنه‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان وچادێرى كردنى ئه‌ركى حكومى وچاره‌سه‌رییه‌كانى له‌ڕێگاى ڕێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان ولێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كان به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر خاوه‌ن داهاته‌ سنوورداره‌كان.
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران له‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ،ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا له‌وڵاتدا ڕاگه‌یاند.