ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ئه‌نجامده‌رانى هێڕشه‌كه‌ى شاره‌دێى یه‌سرب له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 11-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى شاره‌دێى یه‌سرب له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركران.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى،هێزێكى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا توانییان دوو تیرۆرست به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیر بكه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "تاوانباره‌كان له‌سه‌ره‌تاى لێكۆڵینه‌وه‌كان دانیان به‌وه‌ دانا كه‌كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى شارده‌ێى یه‌سرب له‌شارۆچكه‌ى به‌له‌دیان ئه‌نجامداوه‌".
    وتیشى"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستبه‌سه‌ر سێ بۆمبى چێندراو گیراوه‌ كه‌ هه‌ر له‌شوێنه‌كانى خۆیان چاره‌سه‌ر كران،له‌هه‌مان كاتیشدا 4 گومانلێكراو ده‌ستگیركران".