سه‌رۆک کۆمار ووه‌زیری نه‌وت ‌گرنگی خستنه‌گه‌ڕی وەبەرھێنان و سود وەرگرتن لە گازی سروشتی تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 11-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت،گرنگی خستنه‌گه‌ڕی وەبەرھێنان و سود وەرگرتن لە گازی سروشتی تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار،له‌ کۆشکی به‌غداد، پێشوازیکرد له‌ یٔیحسان عه‌بدولجه‌بار یٔیسماعیل وه‌زیری نه‌وت.
    له‌میانه‌ی دیداره‌کەدا، سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگی کارکردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی که‌رتی نه‌وت، تاوەکو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕەکانی جیهانی یەکبگرێتەوە، ھەروەھا دووپاتیشیکرده‌وه له‌ پێویستی هێشتنه‌وه‌ی یٔاستی به‌رهه‌مهێنانی نەوت لەسەر ئەو بڕەی دیاریکراوەی کە بڕیاری لەبارەوە دراوە و چارەسەرکردنی ته‌واوی یٔاسته‌نگه‌کان لە دۆخی ئێستادا بەتایبەتی لەکاتی قه‌یرانی بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا.
    لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سه‌رۆک کۆمار یٔاماژه‌یکرد به‌گرنگی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر له‌ پێناو وەبەرھێنان و سود وەرگرتن لە گازی سروشتی لە پرۆسەی دەرھێنای نەوت و باشترکردنی سیاسه‌تی بە بازاڕکردنی گاز کە وه‌زاره‌ت پشتی پێدەبەستی بۆ نەوتی خاو بۆ وه‌گه‌ڕخستن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی یٔابووری عێراق.