وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و روسیا ده‌دات

ناوخۆ
  • 11-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌گرنگی و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و روسیا ده‌دات و باڵیۆزی روسیاش، بۆ وڵاته‌كه‌ی بانگهێشتی ده‌كات.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا له‌ به‌غدا له‌سه‌ردانێكدا په‌یامی پیرۆزبایی سێرگی لافرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندوه‌ته‌ فوئاد حسێن به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی له‌ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی  بۆ خواستوه‌.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، باڵیۆزی روسیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ باسیان له‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان هه‌ردولا له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و زانستی كردوه‌.
    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌مزوانه‌ سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌تایبه‌تیش بابه‌تی ئابوری و بازرگانی
    فوئاد حسێن ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی ئێستا دوباره‌ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری عێراقه‌، له‌و روه‌شه‌وه‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ روسیا و ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ ده‌بێت.
    هاوكات، باڵیۆزی روسیا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كردوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر  و راشیگه‌یاندوه‌، كاری كۆمپانیا روسیه‌كان له‌ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری  و  فراوانكردنی كه‌رتی نه‌وت و كاره‌با و هه‌ماهه‌نگی زانستی و هونه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت.
    هه‌ر له‌و دیداره‌دا، باڵیۆزی روسیا، فوئاد حسێنی بۆ وڵاته‌كه‌ی و به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ سێرگی لافرۆڤ بانگهێشت كردوه‌.