كازمى:ڕاپۆرتى ئه‌منى به‌ده‌ستم گه‌یشت له‌باره‌ى هه‌بوونى پلانى تیرۆركردنم له‌كاتى سه‌ردانیكردنم بۆ موسڵ

  • 11-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ئاشكرای كرد، كه‌ زانیاری هه‌واڵگرییان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانی بۆ مووسڵ هه‌وڵی كوشتن و تیرۆركردنی ده‌درێت.
    كازمی ‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئاماده‌ى بوو وتی، ڕاپۆرت و زانیاری هه‌واڵگیرى وردمان پێگه‌یشتن له‌باره‌ی بوونی پیلانێك بۆ كوشتن و تیرۆركردمان، له‌ كاتی سه‌ردانمان بۆ پارێزگای مووسڵ، به‌ڵام هه‌موو شتێكم په‌راوێز خست و دووپاتم له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ من له‌ هیچ شتێك ناترسم ته‌نیا له‌ ویژدانی خۆم نه‌بێت.
    وتیشی، باوه‌ڕ و پشتم به‌ بنه‌مای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ و نامه‌وێ له‌ ڕێی به‌ڵێنی دامه‌زراندن و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وم، دڵنیایش ده‌ده‌م كه‌ هیچ خواست و حه‌زێكم نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆم كاندید بكه‌م.
    کازمی  رایشیگەیاند، گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کە ئەمڕۆ دەست پێدەکات، پشت دەبەستێت بە بۆچوونی مەرجەعییەت و پەرلەمان و پێویستیی عێراق و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە عێراق شتێک بەناوی ئابووری بوونی نییە، ئەوەی دەبینرێت تەنها پشت بەستن بە نەوت بووە.
    مستەفا کازمی باسی لە چەند پرسێک پەیوەست بە دۆخی ئابووری، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، کرد.
    کازمی باسی لە مووچەی خانەنشیان کرد کە لەچوارچێوەی پلانی چاکسازیی دارایی بەشێک لە مووچەکانیان بڕدرا، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەمبارەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، کە لێبڕینەکان بەهۆی نەبوونی نەختینەوە بووە و گوتی: "لەسەدا ٧٣ی خانەنشینان مووچەی تەواویان وەرگرتووە و لێبڕینەکان بەهۆی نەبوونی نەختینەوە بوو".
    راشیگەیاند "تەنها لە سەدا ٢٧ خانەنشینان کە مووچەیان وەرگرتووە لێبڕین لە مووچەیان کراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا یان لەگەڵ مووچەی مانگی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە".
    سەرۆک وەزیران لەبارەی حکوومەتەکەیەوە وتی "تەمەنی راستەقینەی حکوومەتەکەم حەوت رۆژە چونکە هەفتەی رابردوو تەواوکرا".
    راشیگەیاند: "ئامانجی حکوومەتەکەم زەمینەسازییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و پاراستنی ئابوورییە لە داڕمان و پارێزگارییە لە شکۆی دەوڵەت".
    مستەفا کازمی باسی لە گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکای کرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، خواستی ئەوان ئەوەیە کە عێراق نەبێتە شوێنی ململانێکان و وتی: "گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کە ئەمڕۆ دەست پێدەکات، پشت دەبەستێت بە بۆچوونی مەرجەعییەت و پەرلەمان و پێویستیی عێراق".