بهغدا-اهع
بانکی رافیدەین رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران تەواوکردوە و لە ئێستادا خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەتوانن لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە سەردانی لقی بانکەکەیان لە پارێزگاکاندا بکەن و موچەکانیان وەربگرن.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، رایگەیاند، "بانکی رافیدەین تواناکانی خۆی بۆ دابینکردنی موچەی خانەنشینان بەکارهێناوە و دوای ئەوەی لیستی موچەی خانەنشینان گەیشتوەتە بانک، بە بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتو و لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات".
ئەوەش هاتوە، "داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی نزیکترین لقی بانکی رافیدەین لەپارێزگاکانیان بکەن و شایستە داراییەکانیان وەربگرن"