به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دۆسییه‌كانى ئاشكراكرد كه له‌دانوستانه دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كرێن وبریاریشه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستیپێبكات، جه‌ختیشى كرده‌وه هاوكارى گه‌وره هه‌یه نێوان هێزه عێراقییه‌كان له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى مسته‌فا كازمى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت،ئاماژه‌یشى دا بڕیارى تیرۆركردنى شه‌هید موهه‌ندیس وسوله‌یمانى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌بووه.
عه‌قید مایلز ككینز وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دانوستانى ستراتیژى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان مۆركى پلانڕێژى ده‌بێت وباس له‌به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان وهاوكارییه‌كان له‌سایه‌ى داهاتوویه‌كى نزیك ودوور ده‌كرێت".
وتیشى"دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ده‌بن وڕووماڵى چه‌ندین بابه‌ت ده‌كات له‌نێویشیاندا دۆسییه‌كانى ئاسایش وڕۆشنبیرى وئابوورى وئاڵوگۆڕى بازرگانى".
ئاماژه‌یشى دا بابه‌تى دانوستانه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر چۆنێتى كاركردنى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان بۆ شكستپێهێنانى داعش ده‌كات،ڕوونیشیكرده‌وه"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ڕێز له‌سه‌روه‌رى عێراق ده‌گرێت وهه‌ر جۆڵه‌ى فرۆكه‌یه‌ك یان تاكه‌كان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌ت عێراقى ئه‌نجام نادرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه دانوستانه‌كان جه‌ختیش ده‌كه‌نه سه‌ر پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه یارمه‌تى هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.