به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج
و:سۆما جاف
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختى له‌گرنگى پێكهێنانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى ڕاگه‌یاندن كرد هاوشێوه‌ى هه‌ردوو شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى حكومى ونوێنهرایهتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا،هه‌روه‌ها ستایشى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كرد له‌باره‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
حه‌داد له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه له‌زۆربه‌ى ڕووداو وقه‌یرانه‌كان،چونكه به‌پێى پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كان چاره‌سه‌رى ڕێكاره‌كان ده‌كات بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان وخزمهتكردنى كۆمه‌ڵگا له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان به‌كه‌مترین زیان".
وتیشى"ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا بهكتوپڕى وخێرایی ڕێره‌وى قوربانییه‌كانى پاڵنه‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندن به‌ته‌واوه‌تى ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى خۆى وه‌رگرێت،وه‌ك چۆن ده‌زگاكان وكارمهندانى ته‌ندروستى ئه‌ركى خۆیان گرته ئه‌ستۆ،چونكه ڕۆڵى ڕاگه‌یاندن گه‌وره‌تره به‌تایبه‌ت له‌م ڕه‌وشه سه‌خته‌ى وڵات تیایدا تێپه‌ڕده‌بێت".
حه‌داد ستایشى ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى كرد كه‌له‌لایه‌ن تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا،وبهدهستپێشخهرییهكى نیشتیمانى ومرۆیی گه‌وره ناویبرد كه‌شایسته‌ى ڕێز وپشتیوانیكردنه.
ڕوونیشیكرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه متمانه‌ى نێوان ده‌سه‌ڵاته حكومییه ته‌ندروستییه‌كان وهاوڵاتیان به‌هێزتر ده‌كات له‌ڕووى گواستنه‌وه‌ى زانیارییه دروسته‌كان وداتا ورده‌كان كهبهپشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراو بڵاوده‌كرێته‌وه،دوور له‌زانیارى وژماره‌كان كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌یشى دا له‌هه‌مان كاتدا پاڵپشتى ئه‌ركى ئاگاداركردنه‌وه وهۆشیارى ده‌كات كه هاوڵاتى پێویستى پێی ده‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌رێنى ودروست له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه داوایشى له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد هاوكار وهه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ تۆڕى ڕاگه‌یاندن له‌م بواره‌دا وشانه‌ى قه‌یرانه‌كانى ڕاگه‌یاندن دروست بكرێت شان به‌شانى هه‌ردوو شانه‌ى حكومى ونوێنهرایهتى چونكه به‌رپرسیارێتیه‌كه ئه‌ركى هه‌مووانه.