سه‌رچاوه‌یه‌ك:حكومه‌ت بنه‌ماى یه‌كسانى وپاراستنى چینى داهاته‌ سنوورداره‌كان وكه‌منه‌كردنه‌وه‌ى مووچه‌كانیان په‌یڕه‌وكرد

ناوخۆ
  • 10-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئاشكراى كرد حكومه‌ت بنه‌ماى یه‌كسانى وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ى چاكسازى وپاراستنى چینى داهاته‌ سنووردار ونزمه‌كان وكه‌منه‌كردنه‌وه‌ى مووچه‌كانیان په‌یڕه‌وكرد.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 1,786,771 خانه‌نشینكراو ئه‌مڕو ته‌واوى مووچه‌كانیان وه‌رگرت به‌بێ هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك چونكه‌ دوا بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نایانگرێته‌وه‌ كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌كانیان له‌  500,000 دینار مانگانه‌ كه‌متره‌ به‌ده‌ركرد له‌هه‌ر بڕینێك،بۆیه‌ له‌سه‌دا73.55% خانه‌نشینكراوان مووچه‌ى خانه‌نشینیان وه‌رگرت به‌بێ هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك".
    وتیشى"حكومه‌ت بنه‌ماى یه‌كسانى په‌یڕه‌وكرد وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ى چاكسازى وپاراستنى خاوه‌ن داهاته‌ سنووردار ونزمه‌كان وكه‌منه‌كردنه‌وه‌ى هیچ بڕێك له‌مووچه‌كانیان وهه‌روه‌ها نزیكه‌ى 30,975 مووچه‌ى رٍاگیراوانى ڕه‌فحایان وه‌رنه‌گرت وداوایان لێكرا سه‌ردانى ده‌زگاى زیندانیانى سیاسی بكه‌ن بۆ بوونى خۆى بسه‌ڵمێنن كه‌له‌عێراق نیشته‌جێن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 13,210 زیندانى سیاسى مووچه‌ى خانه‌نیشنیان وه‌رنه‌گرت چونگه‌ مووچه‌یه‌كى تر وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌ده‌وڵه‌تى عێراقى وه‌رده‌گرن".
    ئاماژه‌یشى دا"یه‌كه‌مین پاكێجى چاكسازى:مووچه‌كانى گه‌وره‌ به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت ،ودوو مووچه‌یی،(فه‌رمانبه‌رانى بندیوار)،مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ ڕاگیراوانى ڕه‌فحا ومووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى قه‌واره‌ له‌ناوچووه‌كانى رژێمى پێشوو".