بهغدا-اهع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ، ئەمڕۆ چوار شەممە، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیکرد لە حەسەن محەمەد تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگە و د. مستەفا ھەیتی سەرۆکی سندوقی بونیادنانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان و ژمارەیەك لە سەرۆکی سەندیکا پیشەییەکان و کادرانی تەندروستی.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه ،لە پەیامێکدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند: ئێمە لێرەین، بۆ ئەوەى دووپاتى سوپاس و پێزانینى خۆمان بکەینەوە بۆ كادیرە ماندونەناسەكانی کەرتى تەندروستی؛ لە خاوەن پیشە پزیشكی و پەرستارییەكان و کارمەندانى دیکەی وەزارەتى تەندروستی، ئەوانەى لەم دۆخە پڕ مەترسى و ئالۆزەدا سەرقاڵى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانن بۆ هاووڵاتیان، هەوڵ و قوربانیدان و ئازایەتیان جێگەى شانازى و پێزانینى گەلەکەتانە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند: گەلەکەمان لە توانایدایە ئەو تەنگەژە مەترسیدارە تێدەپەڕێنێ، دەتوانێ رێز لە کۆششە سەرکەوتوەکانتان بگرێ، ئەمەش بەوەى چ بە تاک چ بە کۆمەڵ کارى خۆپارێزى بکات، لەوەى بەتەواوی پابەندی رێ و شوێنى خۆپارێزى کەسى لە پەتاکە و پاراستنى کۆمەڵگەدا بین.
لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆک بەرھەم وتی: هەموومان مەترسیدارى دۆخەکە هەست پێدەکەین کە گەیشتووەتە رادەیەک ئەوە بەسەر هەموواندا دەسەپێنێ لە هاووڵاتى و دامەزراوە و دەوڵەت کە تا ئەو پەڕى ڕادە سووربن لەسەر دەستگرتن بە ژیانەوە، هەموومان داواى ئەوەمان لێدەکرێ پارێزگارى لە ژیانى خۆمان و ئەوانى دیکەش بکەین.
لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆک کۆمار ئەوەی روونکردەوە، لەکاتێکدا سڵاو و پێزانینى خۆم ئاڕاستەى دەزگاى تەندروستى نیشتمانی دەکەم، لە هەمان کاتیشدا دەستخۆشى لە سەرجەم کارمەندانى دامەزراوە ئەمنى و سەربازى و خزمەتگوزارییەکان دەکەم بۆ ئەو رۆڵەى لەم دۆخەدا دەیگێڕن کە پێویستى ئەوەمان دەخاتە سەر شان هەموومان هاریکارى یەکتر بین.