به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی به‌هێزكردنی به‌هاكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌یی له نێوان گشت رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق و به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی به‌ھه‌موو شێوه‌كانی، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ھۆشیار بێته‌كایه‌وه كه بتوانێت به‌رپرسیارێتی قوناغه‌كه ھه‌ڵبگرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،له كۆشكی به‌غداد، پێشوازیكرد له سه‌عد كه‌مبش سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی به‌هێزكردنی به‌هاكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌یی له نێوان گشت رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق و به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی به‌ھه‌موو شێوه‌كانی، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ھۆشیار بێته‌كایه‌وه كه بتوانێت به‌رپرسیارێتی قوناغه‌كه ھه‌ڵبگرێت.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م، ئاماژه‌یكرد به رۆڵی پیاوانی ئاینی له‌گرنگیدان به پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نێوان ھه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ھاوكات به‌بایه‌خه‌وه باسی له به‌شداریكردنی كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی كرد له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ھۆشیاری له قۆناغی ئێستادا به‌تایبه‌تی كه وڵات ڕووبه‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری به‌رزنرخاند، له به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی له نێوان پێكھاته‌كانی گه‌لی عیراقدا، كه ده‌بێته ھۆی ھێنانهكایهوهی ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له وڵات‌دا.