نەتەوەیەكگرتوەكان: پرۆسەی سیاسی عێراق بەلای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گرنگە

  • 24-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە، هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتوەكانی لەعێراق و هەڵوێستی لە روبەروبونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند، داواشیكرد رۆڵی گەورەی هەبێت لە پشتیوانیكردنی لە عێراق لەمیانی بەرێوەچوونی كۆنگرەی كۆمەكبەخش كە بریارە لە مانگی داهاتوو لە كوەیت بەرێوەبچێت. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، جەعفەری لە میانی پێشوازیكردنی لە میرۆسلاف یەنجا جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری سیاسی رایگەیاندووە نەتەوەیەكگرتوەكان لە ساڵانی دواییدا وەك رویەكی مرۆیی دەركەوتووە و كە پێشتر ئەو رۆڵە مرۆییەی لەعێراقدا نەبووە. وەزیری دەروە وتیشی عێراق پەیرەوی سیاسەتی دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتاندا دەكات، هەر بۆیە دەستوەردانی لە سوریا و یەمەن رەتكردەوە، هەموو لایەكیشی ئاگاداركردەوە لە كاردانەوەی دەستوەردانی سەربازی، هەوڵیشیداوە وڵاتانی ناوچەكە لە یەك نزیكبكاتەوە. لایخۆیەوە جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ئامادەیی ئەو رێكخراوەی نیشاندا بۆ هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم لایەنەكان بە مەبەستی بە ئاشتی و بە پاكی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، تەئكیدیشیكردەوە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەلای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گرنگە نەتەوەیەكگرتوەكانیش هەوڵی بەدیهێنانی ئارامی و ئایندەیەكی گەش لە عێراقدا دەدات.