به‌غدا-اه‌ع
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ گشتى تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا،سه‌رسامى خۆیشى ده‌ڕبڕى له‌گردبوونه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌بازاڕه‌كان سه‌ربارى بڕیارى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان به‌قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى خۆپارێزى وبانگهێشته‌كانى له‌باره‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى،ئاماژه‌یشى دا زۆربه‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌ى ته‌ندروستى ووه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئیسماعیل له‌چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه"جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى تاكه چاره‌سه‌ره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى كۆرۆنا،وتیشى ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى هیچ سوودێكى نابێت "،ئاماژه‌یشى دا"له‌ماوه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زاندا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی پێشێلكرا،هه‌روه‌ها هه‌فته‌ى ڕابردوویش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتیش پێشێلكرا ،بۆیه بووه هۆى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌هاوڵاتیانى عێراقى تاوه‌كو ئێستا دركیان به‌مه‌ترسییه بارودۆخه‌كه نه‌ناوه".