به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌ستپێكردووه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه،هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشى دا ده‌ستكارى مووچه هیچ شه‌هیدێك ناكرێت.
كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌ستیپێكردووه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستى سیاسى چاكسازى قۆرخ بكه‌ن".
كازمى ئاماژه‌یشى دا"هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مووچه نییه به‌ڵكو پرۆسه‌ى دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشینه‌كانى بوودجه‌یه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌ستكارى مووچه‌ى هیچ شه‌هیدێك ناكرێت".
كازمى باسى ئه‌وه‌یشى كرد ملیۆنێك و800 هه‌زار خانه‌نشینكراو ده‌ستكارى مووچه‌كانیان نه‌كراوه ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مووچه‌ى خانه‌نشینان نییه به‌ڵكو 90 هه‌زار دینار وه‌ك باج سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى به‌ڕێژه‌ى ملیۆنێك و500 هه‌زار وه‌رده‌گرێت".
كازمى ڕوونیشیكرده‌وه باسكردن له‌باره‌ى هه‌بوونى نیو ملیۆن سوودمه‌ند له‌ده‌زگاكانى ڕ‌ژێمى له‌ناوچوو نادروسته،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كه‌متر له‌بیست هه‌زار كه‌س له‌ده‌زگاكانى رژێمى له‌ناوچوو مووچه‌یه‌كى نه‌گۆڕاو وه‌رده‌گرن به‌بڕى 500 هه‌زار دینار".
كازمى ڕایشیگه‌یاند لیژنه‌ى باڵا سه‌رپه‌رشتى گرێبه‌سته‌كانى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان له‌موسڵ ده‌كات.