به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
غایب عومێرى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ستایشى ده‌ستپێشخه‌رى نیشتیمانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌كات.
عومێرى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى باشه وئێمه وه‌ك شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى پشتگیرى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌كه‌ین له‌به‌رگرنگى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌شه‌قامى عێراقى".
وتیشى"ده‌بێت هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى هه‌بێت له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا"، ئاماژه‌یشى دا "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه زۆر گرنگن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى شه‌قام".
ڕایشیگه‌یاند"سوپاسى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین وده‌بێت هه‌مووان پشتیوانى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه بكه‌ن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
پێشووتر،ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا له‌وڵاتدا ڕاگه‌یاند.