كازمى:ئاسته‌نگى گه‌ورمان له‌به‌رده‌مدایه‌‌ وده‌توانین تێپه‌ڕێنین

ناوخۆ
  • 10-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌، وڵات ئاسته‌نگى گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌مدایه‌،به‌ڵام ده‌توانێت تێپه‌ڕێنێت.
    كازمى له‌وتارێكیدا له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازى وئه‌منییه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئاسته‌نگى گه‌ورمان له‌به‌رده‌مدایه‌ وده‌توانین تێپه‌ڕێنین"،ئاماژه‌یشى دا "گه‌نده‌ڵى وخراپى به‌ڕێوه‌بردن هۆكارى سه‌ره‌كى كاره‌ساته‌كانى رٍابردوو بوو".
    جه‌ختیشى كرده‌وه‌ "له‌ڕزگاركردنى موسڵ سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانى عێراق به‌شداربوون وخوێنه‌كان تێكه‌ڵى یه‌كتر بوون، وبه‌قاره‌مانێتى هێزه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان سه‌ركه‌وتین"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌بێت پارێزگارى له‌هاوڵاتیان بكه‌ین وڕێگه‌ نه‌ده‌ین ڕووداوه‌كانى ساڵى 2014 دووباره‌ بكرێنه‌وه‌".