به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،مه‌ترسییه‌كانى خه‌رج نه‌كردنى مووچه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت.
مه‌حاسن حه‌مدون ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"نرخه‌كانى نه‌وت سه‌رله‌نوێ گه‌شه‌ى كردووه ومهترسییهكانى خه‌رج نه‌كردنى مووچه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت".
وتیشى"بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه تاوه‌كو ئێستا له‌ئارادانییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه پشتگیرى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه،وپله تایبه‌ته‌كان ودهستنهبردن بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى ئاسایی ده‌كات".
ئاماژه‌یشى دا"جێگره‌وه‌ى تر هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"چه‌ند لایه‌نێكى ترمان هه‌یه كه داهاتى وڵات زیاتر ده‌كات وه‌ك ڕاگرتنى هاورده‌كردنى به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى پێناسینى گومركى بۆ كاڵا هاورده‌كراوه‌كان".