ته‌ندروستى:به‌هیچ جۆرێك پشكنینه‌كانى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ئه‌نجام نادرێن

ناوخۆ
  • 9-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ هیچ شوێنێكی كه‌رتی تایبه‌ت پشكنین ناكرێت و له‌ كه‌رتی گشتیش هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر پشكنین وه‌رناگیرێت.
    به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به‌دیاریكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق به‌خۆڕایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ربگیرێت ئه‌نجامده‌درێت.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌هیچ جۆرێك پشكنینه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌  تایبه‌ته‌كان یاخود تاقیگه‌كانیان ئه‌نجام نادرێن.
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواشی له‌ هاوڵاتیان كردوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پشكنینانه‌ی كه‌ تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیان ئه‌نجامده‌درێت، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌ده‌ن.
    هۆشداریشداوه‌ له‌وه‌ی، له‌ هه‌ر ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی پاره‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت نایاسایی و رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.