سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى: به‌كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوه‌وه‌ پشتیوانى له‌ده‌ستپێشخه‌رى نیشتیمانى ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 10-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    و:سۆما جاف
     
    دكتۆر فه‌زل فه‌ره‌جوڵلا سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى دووپاتیكرده‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوه‌وه‌ پشتیوانى له‌ده‌ستپێشخه‌رى ڕاگه‌یاندنى نیشتیمانى ده‌كه‌ین كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌رگه‌ساتى كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌ندرا.
    فه‌ره‌جوڵلا ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ نیشتیمانییه‌ پارێزگاریكردنه‌ له‌گه‌ڵ وهۆشیاركردنه‌وه‌ى بۆ دوورخستنه‌وه‌ى له‌مه‌رگه‌ساتى كۆرۆنا".
    وتیشى"تۆڕه‌كه‌ له‌ڕۆژانى داهاتوودا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌گرێته‌ به‌ر به‌ئاڕاسته‌ى پشتیوانى كردنى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌،له‌نێویشیاندا به‌رهه‌مهێنانى به‌رنامه‌ى ته‌ندروستى ورێنماییدان له‌م چوار چێوه‌یه‌دا ،له‌ژماره‌یه‌كى فراوانى كه‌ناڵه‌كان په‌خش ده‌كرێت،له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانى هه‌ندێك بابه‌تى ڕۆشنگه‌رى وهۆشیارى وپه‌خشكردنى له‌كه‌ناڵه‌ جیاجیاكان وسه‌رجه‌م ده‌زگا جیاوازه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ دابینكردنى ڕووماڵى ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕووداو وچالاكییه‌ دیاریكراوه‌كان كه‌ڕێگه‌پێدراوه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربووانى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌".
    پێشووتر ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ده‌ستپێشخه‌رى نیشتیمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ له‌وڵات ڕاگه‌یاند.