له‌ساڵیادى داگیركردنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كازمى گه‌یشته‌ موسڵ

ناوخۆ
  • 10-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گه‌یشته‌ شارى موسڵ ،له‌ساڵیادى مه‌رگه‌ساتى داگیركردنى له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ پارێزگاكه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازى وئه‌منییه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا كۆبووته‌وه‌".