به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ڕه‌وشى ئاسایشى له‌به‌غداى پایته‌خت وڕێكخستنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى به‌یاوه‌رى محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا كردووه وله‌لایه‌ن فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان پێشوازیان لێكراوه".
كه‌عبى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر " گرنگى پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى به‌غداى پایته‌خت وبهردهوامیدان بهڕاوهدوونانى بانده‌كانى ڕفاندن وهه‌ڕه‌شه‌كردن وتاوانه‌كان كه رێوشوێن وره‌وشى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وسهرقاڵبوونى كارمه‌ندانى ئه‌منى بهكۆنترۆڵكردنى په‌تاى كۆرۆنا وڕێگاگرتن له‌ته‌شه‌نه سه‌ندنى قۆرخ ده‌كه‌ن".
داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد هاوكارى هێزه ئه‌منیه‌كان بن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى هۆشیاركردنه‌وه وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانى ده‌مامك ودووركهوتنهوهى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێو ناوچه وگه‌ڕه‌كه نیشته‌جێبووه‌كان".
هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا گرنگى ڕێكخستنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سه‌ى خۆرك وكاڵاكان بۆ هاوڵاتیان له‌سایه‌ى ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا تاتوێ كردووه".